کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ هەینی، پلەکانی روو لە نزمبوونەوە دەکەن
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە یەک تا دوو پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکردووە: سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو تا سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
