فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتكۆم) بڵاوی كردهوه، ئەو هێرشە نوێیانهی وەک بەرگریی ڕەوا بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، لە ١٠ی حوزەیراندا بۆ سەر چەندین ئامانج لە ئێران ئهنجامدران، کۆتاییهات.
لەو ڕاگەیاندراوەی لەلایەن سێنتكۆمهوه بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا تواناکانی چاودێری سەربازی، سیستمەکانی پەیوەندی کردن و دامەزراوەکانی بەرگریی ئاسمانیی لە سەرانسەری ئێران کراونەتە ئامانج.
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه كراوه هێزەکانی پیادەی دەریایی، هێزە ئاسمانییەکان و هێزی دەریایی ئەمریکا، بە مووشهكی زیرەک هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ئامانجانەی لە ناوچەکەدا وەک هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و کەشتیە بازرگانیە نێودەوڵەتییەکان دانراون.
لە ڕاگەیاندراوەكهدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت هێرشەکان وەک وەڵامێک بۆ دەستدرێژیە بێ پاساو و بەردەوامەکانی ئێران ئەنجام دراون و، جەختیش لەسهر ئهوە کراوەتەوە هێزەکانی ئەمریکا لەوپهڕی ئامادەباشیدان.
