ئەردۆغان: بەرامبەر دەستدرێژییەکان بێدەنگ نابین

ئەردۆغان: هاوپەیمانیی جومهور سەرکەوتنێکی پڕمانای تۆمار کردووە و بەرامبەر دەستدرێژییەکان بێدەنگ نابین

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان، جەختی لەسەر وەڵامدانەوەی توند و قورس کردەوە بۆ هەرلایەک کە ە بەرژەوەندییەکانیان بدات.

سەبارەت بە بەشداریی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە لووتکەی داهاتووی ناتۆ لە ئەنقەرە، ئەردۆغان بە هەنگاوێکی بەنرخی وەسف کرد و هیوای خواست لووتکەکە ببێتە خاڵێکی بنەڕەتی لە مێژووی هاوپەیمانێتییەکەدا.

لەبارەی ئاسایشی وڵاتەکەی و ناوچەکەشەوە، سەرکۆماری تورکیا بە ئاشکرا ڕایگەیاند: “ئاسایشی تورکیا لە هاتایەوە دەست پێ ناکات، بەڵکو لە حەلەب، دیمەشق و بەیرووتەوە دەست پێ دەکات”. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی “خاکی بەڵێنپێدراو” بە باشی دەزانن و ڕێگە بە هیچ سەرکێشییەک نادەن.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، ئەردۆغان وەڵامێکی ڕوونی دایە ئیسرائیل و ڕایگەیاند: “ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستدرێژی بکرێتە سەر مافەکانی تورکیا و تورکەکانی قوبرس، ئەوا وەڵامەکەمان زۆر ڕوون و توند دەبێت”. سەبارەت بە دۆخی غەززەش، جەختی کردەوە کە “پێویستە ئیسرائیل ڕابگیرێت، ئەمە ئەرکی مرۆڤایەتییە”.

لە کۆتایی وتارەکەیدا، ئەردۆغان داوای لە هەموو پارتەکان کرد بە هەستی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە 86 ملیۆن هاووڵاتی کار بکەن و لەو هەنگاوانە دوور بکەونەوە کە دەبێتە هۆی زیاتربوونی جەمسەرگیری لە سیاسەتی تورکیادا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە