ستارمەر: چارەسەر دروست بوونی دوو دەوڵەتە بۆ فەلەستین و ئیسڕائیل

 

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تاكە چارەسەر بۆ دۆخی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: تەنها دروست بوونی دوو دەوڵەتە.

كیر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، چارەسەری کێشەی ئیسڕائیل و فەلەستین دروستبوونی دوو دەوڵەتە.

دەشڵێت: سزای ئەو کەسانە دەدەین کە پشتگیری لەو ئیسرائیلییانە دەکەن، کە هێرش دەکەنە سەر فەلەستینییەکان و توندوتیژی ئەنجام دەدەن.

جەختیشی كردۆتەوە، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی رێگری لە ئازار و نەهامەتییەکانیان بگرین.

ستارمەر وتیشی، “بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی کێشەکە بەوە چارەسەر بێت، کە دوو دەوڵەتی سەربەخۆ ئیسرائیل و فەلەستین لە تەنیشت یەکتر دروست بن”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە