دوای ئەو شەپۆلە گەرمایەی دوو ڕۆژە ناوچەكەمانی گرتۆتەوە، شارەزایانی بواری كەشناسی باس لە هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك بۆ ناوچەكانی هەرێم دەكەن لە ڕۆژی هەینییەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی پێنج شەممە 11/6/2026 ئاسمانی هەرێم ساماڵ و ڕوون ئەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە و کەش گەرمتر ئەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-20کم/ک.
ڕاشیگەیاند، سبەینێ پلەی گەرما لە سلێمانی 38 پلە و هەولێر 41 پلە و دهۆک 39 پلە و هەڵەبجە 40 پلە و کەرکوک 43 پلە و گەرمیان 44 پلە و راپەرین 40 پلە و سۆران 38 پلە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دوو سبەی رۆژی هەینیەوە 12/6/2026 بارستە هەوایەکی فێنک لەدەریای ناوەراستەوە هەڵدەکاتەوە سەر ناوچەکانمان و پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلە بەراورد بە سبەی پێنج شەممە نزمدەبنەوە و بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو کاریگەری ئەو بارستە هەوایە بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە.
لای خۆشیەوە، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بە هۆکاری هاتی بارستە هەوای نیمچە فێنک “بارستە هەوای ساردی لاواز” بەراورد بەم چەند ڕۆژە پلەکانی گەرما 5 بۆ 6 پلە نزم دەبنەوە.
