شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەم شەپۆلی گەرمایەی ناوچەكەمانی گرتۆتەوە سبەینێ چەق و هەستپێكراوی گەرماكە دەبێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی چوار شەممە 10/6/2026 شەپۆلێکی گەرما ڕووی کردۆتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و چەق و هەستپێکراوی شەپۆلی گەرماکە سبەینێ ڕۆژی پێنج شەممەیە.
ڕاشیگەیاند، سبەینێ گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان قەزای کەلار دەبێت 44 پلە و فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستان ناحیەی حاجی ئۆمەران دەبێت 30 پلە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ:
شاری سلێمانی 38 پلە
شاری هەولێر 41 پلە
شاری دهۆک 39 پلە
هەڵەبجەی شەهید 40 پلە
شاری کەرکوک 43 پلە
قەزای پێنجوێن 33 پلە
قەزای کەلار 44 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 30 پلە
