هۆشداری بە ژمارەیەک بریکاری خۆراک لە سلێمانی دەدرێت

بەڕێوەبەری خۆراک و بازرگانی سلێمانی ئاگاداری ژمارەیەک بریکاری خۆراک دەکاتەوە کە بە زوویی سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بانکیەکانیان، بەپێچەوانەوە بریکارییان ڕادەگیرێت.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراک و بازرگانی سلێمانی بڵاویکردەوە: “ئاگاداری سەرجەم ئەو بریکارانە دەکەین کە لە لیستی خوارەوەدا ناویان هاتووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بە زووترین کات بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بانقەکانیان و بەپێچەوانەوە بریکاریەکانیان ڕادەگیرێت”.

دەشڵێت: ئەگەرنا کارتەکانیان دەدرێت بە نزیکترین بریکار لێیەوە و ناوو ژمارەی بریکارەکانیان ڕەوانەی بەغداد دەکرێت بۆ لێپێچینەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە