ئاسمان ساماڵ دەبێت و گەرمای هاوینە دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە سبەینێ پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما بەزربوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن و گەرمای هاوینە دەستپێدەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە