ئەیال زەمیر: هێرشەی سەر ئێران سەرەتایەک بوو بۆ لێدانێکی زۆر گەورەتر

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هەوڵەکانی تاران بۆ چەسپاندنی هاوکێشەی نوێ و گۆڕینی واقیعی ئێستا شکست دەهێنێت و ئەو هێرشەی کە کردیانە سەر ئێران سەرەتایەک بوو بۆ لێدانێکی زۆر گەورەتر و قوورستر.

ئەیال زەمیر دەڵێت: درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەدەین و زیانەکانی سەر حیزبوڵڵا قووڵتر و زیاتر دەکەین.

زەمیر ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئیسرائیل ئامادەباشیی تەواوی خۆی کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران پاراستووە و لە داهاتووشدا لە ئامادەباشیدا دەبن.

راشیگەیاند، تەواوی سیستمە بەرگری و هێرشبەرییەکانیان لە دۆخی ئامادەباشیدا بوون و ئەو هێرشانەی کە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران، تێکشکێنران و بە خێرایی و بە هێزەوە هێرشیان کردە سەر ئێران.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە