فالح ساری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەڵێنێک دەدات

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی خەڵكی کوردستانیش دابەش بکات.

شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی سەردانەکەیان بۆ لای وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژە بەوەدەدات، “فالح ساری بەڵێنیداوە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج بکرێت”.

وتیشى، داوامان لە وەزیری دارایی عێراق کردووە کە ڕەچاوی کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکرێت  و بەگوێرەی میزان موراجەعەی مانگانە 50٪ی داهاتی نانەوتی وەرگرن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە