دوای گران بوونی بەشێوەیەكی بەرچاو و ناڕەزایی هاووڵاتیان، بڕیارە نرخی بەنزین ڕوو لە هەرزان بوون بكاتەوە.
میدیاكانی پارتی لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر بڵاویانكردەوە، “له سبه‌ینێوه به‌شێوه‌ی قۆناغ به قۆناغ دابه‌زینی نرخی به‌نزین ده‌ستپێده‌كات له هه‌ولێر”.
دەشڵێت: ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه به‌نزینی پاڵپشتیكراو دابین كراوە و قه‌یران نامێنێت.
لەئێستادا نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر گەیشتۆتە نزیكەی 1100 دینار و لە سلێمانی بە 1000 دینارە و لە دهۆك بە 1050 دینارە.
