سایلۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، بە هۆی نزیک بوونەوەی پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی /٢٠٢٦ بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوە و ئاگادار کردنەوانەی لای خوارەوە بدەین بە جوتیاران:
١- ئەمساڵ سەرەگرتن بە شێوەی ئەلکترۆنی دەبێت و دەبێت پێش وەختە جوتیار خۆی تۆمار کردبێت لەو لینکە کە لە داهاتوودا بڵاوی دەکەینەوە ، وە پێویستە جوتیار پابەند بێت بەو بەروارەی کە دیاری کردوە بە پێچەوانەوە مافی ئەفەوتێت.
٢- وەنابێت هیچ ئوتومبێلێکی بار هەڵگر پلێتی لە بۆدی ئوتومبێلەکانیان دابێت و بەرزیان کردبێتەوە . بە پێچەوانەوە گەنمەکانیان لێوەرناگیرێت.
٣- پێویستە سەرجەم ئەو ئوتومبیل و تراکترۆرانەی کە گەنم دەگوازنەوە بۆ سایلۆکان پلێتی ژمارە ( رقمیان) پێوە بێت بە پێچەوانەوە ناکرێنە ژوورەوە.
٤- تەواوی ئەو ئوتومبێلانەی کە لەو رۆژەدا سەرەیانە ، بە یەک ڕیز بوەستن نەبنە هۆکاری دروست بوونی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ.
٥- پێویستە سەرجەم ئوتومبیلەکان خۆیان بارەکانیان هەڵڕێژن واتە (قلاب) بن .
