عالیە نوسەیف: هەرێم 10%ی داهاتی ڕاستەقینەی ناردووە

دوابەدوای پەیامەكەی عەدنان فەیحان، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەهۆی ڕادەستنەكردنی داهاتەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە و وەڵامدانەوەی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم و فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتارێكی عێراق دەڵێت: ئەو پارەیەی تا ئێستا هەرێم ناردوویەتی بۆ بەغدا تەنها 10%ی ژمارەی ڕاستەقینەیە.

عالیە نوسەیف لە وەڵامی فەرهاد ئەتروشی دەڵێت: ئەو بڕە پارەیەی تا ئێستا لە هەرێمەوە ڕەوانەی بەغدا كراوە تەنها 10%ی ژمارە راستەقینەکانن، یاسای بودجە و رێککەوتنی سیاسیمان هەیە سەبارەت بە رادەست كردنی داهاتە نانەوتییەکان لە هەرێمەوە بۆ ناوەند .

عالیە نسەیف، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان ڕایگەیاندووە، هەموو عێراقییەکان لە ماف و بەرپرسیارێتی یەکسانن، بۆیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ناوەندی و پارێزگاکان هێڵی سوورە بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارن لە پڕۆسەی سیاسی، لە یاسادانانەوە تا بەرپرسانی جێبەجێ کردن.

دەشڵێت: بەڵام لە ئێستادا رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی بووینەتەوە کە لە ساڵی 1921ەوە لە عێراقدا وێنەی نەبووە، هەناردەکردنی نەوت کە تاکە سەرچاوەی داهاتمانە زیاتر لە شەش مانگە هەناردە نەكراوە،
ئەمەش پێویستی بە هاوكاری و تەواوكاری دارایی هەیە.

عالیە نسەیف،لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی: ئەمڕۆ یاسای بودجەمان هەیە و رێککەوتنی سیاسیمان هەیە سەبارەت بە رادەست کردنی داهاتە نا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ حکومەتی ناوەند، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی تا ئێستا رەوانە كراوە تەنها 10%ی ژمارە راستەقینەکانن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە