دەربارەی تۆمارکردنی منداڵی خوار 12 ساڵان بڕیار درا

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر مامەڵەی زیادکردنی منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵی بۆ سەر پسووڵەی خۆراک لە ڕێی سیستەمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکەوە چالاک کرا.

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن ناوی منداڵەکانیان لەڕێی سیستەمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکەوە تۆمار بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر هەر هاووڵاتیەکیش کێشەی هەبوو لەکاتی تۆمارکردنی ناوی منداڵەکەی لە سیستەمەکەدا، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکات بۆ ئاسانکاری و تۆمارکردنی ناوی منداڵەکەی.

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ڕاشیگەیاند، پێویستە بۆ تۆمارکردنی ناوی منداڵ ڤیزە کارتی “کی کارد” یاخود کارتی “بانکی جنوبی” بەکاربهێنرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە