پلەکانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە