“گەمارۆدانی ئابووری ئێران لە بژاردەی سەربازی باشترە”

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند گەمارۆدانی ئابووری سەر ئێران بەباشتر دەزانێت وەک لە بژاردەی سەربازی.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بیرۆکەیەکی ڕوونی هەبێت سەبارەت بە واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران.

جەختیشی کردەوە کە واشنتن بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە تاران نادات ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی هەوڵ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی “مەزن” لەگەڵ ئێران دەدات، کە زۆر باشتر بێت لەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی لە سەردەمی باراک ئۆبامادا واژۆ کرابوو.

ڕوونیکردەوە کە بژاردەی گەمارۆی ئابووری لەسەر ئێران، بۆ ئەمریکا زۆر باشتر و کاریگەرترە لە بژاردەی سەربازی، و ئامانجی سەرەکیشیان بێبەشکردنی تەواوەتی ئێرانە لە چەکی ئەتۆمی.

سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا وتی: لۆمەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناکەم، چونکە ئیسرائیل ڕووبەڕووی بۆردومان بووەوە، دواین پەیوەندی تەلەفۆنیشم لەگەڵیدا زۆر نایاب بوو.

ترەمپ گەشبینی خۆی نیشاندا بەوەی کە دۆخی ناوچەکە بەرەو هێوربوونەوە دەچێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە