پێشەوا هەورامانی: مووچەی مانگی 6 کێشەی ئەوتۆی نابێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مووچەی مانگی 6 کێشەی ئەوتۆی نابێت و لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە بەغداد، حکومەتی هەرێمیش ئامادەکارییەکانی زوو تەواو دەکات بۆ ئەوەی وەک مانگی پێشوو مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاند، لە ئێستادا زەمینەیەکی باشی گفتوگۆ نێوان هەولێر و بەغدا هەیە و بەردەوام شاندی هەرێم و بەغدا لە گفتوگۆ و پەیوەندیدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، داهاتی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە دەروازە سنوورییەکان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و حکومەتی فیدراڵیش تێگەیشتنی هەیە بۆ ئەم بابەتە و رەچاوی دۆخەکەیان کردووە.

وتيشى، مووچەی مانگی 6 کێشەی ئەوتۆی نابێت و لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە بەغداد، حکومەتی هەرێمیش ئامادەکارییەکانی زوو تەواو دەکات بۆ ئەوەی وەک مانگی پێشوو مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە