عەلی فالح زەیدی: عێراق ڕێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکان بەکاربهێنرێت
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نەتەوەیی کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی چڕ لەسەر کاریگەرییەکان و پەرەسەندنە ئیقلیمییەکان و لێکەوتە ئەگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی ناوخۆی عێراق کرا. فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ کردەوە:
عێراق بە توندی ڕەتیدەکاتەوە خاکی یان ئاسمانی وڵات بکرێتە پێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
جەختکرایەوە لەسەر بەهێزکردنی سەروەریی نیشتمانی و اماڵینی چەک ەنها بۆ دەستی دەوڵەت، لەگەڵ بەڵێنی لێپرسینەوە و محاسەبەکردنی هەر لایەنێک کە ببێتە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە کۆبوونەوەکەدا پلانی پێشوەختە و ڕێکاری پاراستنی سەقامگیریی وڵات خرایە بەر باس. هەروەها بڕیار و ڕێنمایی پێویست دەرکران بۆ ئەوەی دامەزراوە ئەمنییەکان توانای وەڵامدانەوەی خێرایان هەبێت بەرامبەر بە هەر گۆڕانکارییەک لە دۆخی ئەمنیی ناوچەکەدا.
ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکەدا دران، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێ هەرێمییەکان.
