دارایی هەرێم بۆ خانەنشینی بڕیاریدا و گرێبەستەكانیش دەگرێتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تەمەنی یاسای خانەنشینیی سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان 60 ساڵ دەبێت و فەرمانبەرانی گرێبەستیش بە هەمانشێوە لە 60 ساڵی خانەنشین دەكرێن.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە وەڵامی نووسراوێكی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا دەڵێت، فەرمانبەرانی گرێبەستیش بە هەمانشێوە لە 60 ساڵی خانەنشین دەكرێن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر زیاتریش خزمەتیان كردبێ و لە ڕاژە مابنەوە، تەنیا تا 60 ساڵ خزمەتیان ئەژمار دەكرێت، دوای 60 ساڵ هیچ خزمەتێكیان بۆ ئەژمار ناكرێت و پێویستە دەستبەجێ كۆتایی بە ڕاژەیان بهێنرێت لە خزمەت و هەواڵەی خانەنشینی بكرێن.

لەبارەی بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، پێشتر بڕیار دەركرا و بە هۆكاری ئەوەی بەغدا رەزامەند نییە، تا ئێستا بڕیارەكە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە