عەدنان فەیحان: ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان ڕابگرن

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەت دەکات ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان ڕابگرێت و دەڵێت “هەرێم پابەندی ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان نییە”.

عەدنان فەیحان، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی، داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد، کە ناردنی هەر شایستەیەکی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان ڕابگرێت تاكو ئەو کاتەی “پاکتاوی تەواوەتی” بۆ داهاتە ڕادەستنەکراوەکان دەکرێت.

فەیحان هۆشدارییەکی توندی دایە حکومەتی بەغدا و ڕایگەیاند، کە “هەر هەنگاوێکی پێچەوانەی یاسای بودجە، حکومەت ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە دەکاتەوە”.

بە وتەی فەیحان، “حکومەتی فیدراڵ لە ساڵی 2025 و 2026ـدا بەردەوام بووە لە ناردنی مووچە بۆ هەرێم بەبێ ئەوەی داهاتە نانەوتییەکان وەربگرێتەوە”، ئەمەش بە “سەرپێچییەکی ڕوونی یاسای بودجە” ناوی برد.

ئاماژەی بەوەشدا، کە هەرچەندە بڕی داهاتە نانەوتییەکان لە 391 ملیار دینارەوە کەمکراوەتەوە بۆ 132 ملیار دیناری مانگانە، بەڵام هەرێم تەنها 40 بۆ 50 ملیار دیناری ڕادەستکردوە، ئەمەش جیاوازییەکی گەورەیە و زیان بە سامانی گشتی دەگەیەنێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەفتەی ڕابردو روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، داهاتی ناوخۆی ئەمساڵ لە نێوان 80 بۆ 180 ملیار دیناردا بووە و بەگوێرەی ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا نیوەى ئەو داهاتە ڕادەستی بەغدا دەكرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە