بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایەوە سەر کەمپی حیزبی دێموکرات لە قەزای کۆیە
کەمێک پێش ئێستا، جارێکی دیکە کەمپی ئازادی لە سنووری قەزای کۆیە ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بووەوە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، هێرشەکە لە ڕێگەی دوو درۆنەوە بۆ سەر کەمپەکە ئەنجام دراوە، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە و دیار نییە.
کەمپی ئازادی، کە تایبەتە بە شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانەکانی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج.
