بافڵ تاڵەبانی: هەموو هەوڵی یەکێتی بۆ دوورخستنەوەی وڵاتە لە گرژییەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵی یەکێتی بۆ دوورخستنەوەی وڵاتە لە گرژییەکان.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکارییە ناوخۆیی و ناوچەییەکان کرا و پێویستی بەردەوامیی لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان جەختی لەسەر کرایەوە.

بافڵ تاڵەبانی سەرنجی خۆی لەسەر دوایین پێشهاتەکان خستەڕوو و وتی، “هەموو هەوڵی یەکێتی بۆ دوورخستنەوەی وڵاتە لە گرژییەکان و دەمانەوێت سەقامگیریی عیراق پارێزراوبێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە