سەرۆكی ئەمریكا داوای بینینی ڕێبەری باڵای ئێران دەكات و دەڵێت:موجتەبا خامنەیی گەنجتر و ژیرانەتر هەنگاو دەنێ.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەگەر موجتەبا خامنەیی پێی خۆشبێت دەمەوێ راستەوخۆ قسەی لەگەڵ بکەم، چونكە تا ئێستا قسەم لەگەڵ موجتەبا خامنەیی نەکردووە و ئەو گەنجتر و ژیرانەتر هەنگاو دەنێ.
وتیشی، “من داوا ناکەم لوبنان بەشێک بێت لە ڕێککەوتنێکی کورتخایەن لەگەڵ ئێران”.
ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌مریكا و ئێران زۆر نزیكن له واژۆ كردنی رێككه‌وتن، به‌ڵام فشار له ئێران ده‌كه‌م بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له ئاره‌زووە ئه‌تۆمییه‌كان.
دەشڵێت: ئێران ره‌فتاری خۆی چاك بكات و كارێكی باشی كرد، ئه‌وكات ده‌ست به قسه‌كردن ده‌كه‌ین.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەگەر نەگەینە رێککەوتن، سوپای ئێران زیاتر لاواز دەکەین تا هێزەکانمان بتوانن بە سەلامەتی یۆرانیۆمه‌كه وەربگرن.
