شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەم مانگە بڵاودەكاتەوە و دەشڵێت: لە وەرزی هاوینیشدا باران بارین دەبێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) دەربارەی پێشبینی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای مانگی 6 وتی، “بە گشتی پلەکانی گەرما لە ئاستی ئاسایی دەبن و شەپۆلی گەرما هەندێک ڕۆژ ڕوو دەکاتە ناوچەکانمان، بەڵام کورت خایەن دەبێت”.
وتیشی، “هەندێک ڕۆژ بارستە هەوای نیمچە فێنک و بارستە هەوای ساردی لاواز ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیا جیا باران دەبارێت”.
ئەو شارەزا كەشناسییە دەشڵێت: “دووبارەی دەکەمەوە لە وەرزی هاوینیشدا باران بارینمان دەبێت. خوای گەورە ڕەحم بکات و برا جوتیارەکان زەرەر بە بەروبوومیان نەگات”.
ئاماژەی بەوەشدا، بە کورتی ئەم مانگی شەشە گەرمای ئاسایی دەبێت.
