لە سلێمانی لە دایکبوونی منداڵی کچ و کوڕ وەک یەک بووە

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری، سێ هەزار و 884 نەخۆش سەردانیان كردووە و هەزار و 48 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.

بەپێی ئامارەکە، مانگی ڕابردوو 698 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 349 منداڵ كوڕ بوون و 349 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 430 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 268 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و چوار حاڵەتی لە دایكبوونی دووانە تۆماركراون.

هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 116 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون، هەروەها هەروەک هەزار و 48 تیشك و سۆنەر گیراوە، سێ هەزار و 85 پشكنینی تاقیگەیی و 233 چارەسەری سروشتی و 608 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە