لە سلێمانی چوار داواکراو دەستگیرکران

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە داواکراو بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار گەیشتە بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکان دەستپێکرد و دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوانەوە هەر چوار تۆمەتبارەکە دەستگیرکران کە بەماددەکانی ( 446، 393، 373، 57) لەیاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە.

دەشڵێت: تۆمەتباران (ج، ڕ، ئ/ ق، ز، م/ م، ب، ڕ/ ع، ح، ع) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان کرانەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە