سێ درۆن لە هەرێمی کوردستان خرانە خوارەوە

سێ درۆن لە دوو شوێنی جیاوازی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان خرانەخوارەوە، بێ ئەوەی زیانی گیانییان لێ بکەوێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، درۆنێک لە ئاسمانی ھەریر خرایەخوارەوە و دوو درۆنیش لە ئاسمانی شارۆچکەی ئاکرێ خراونەتەخوارەوە و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەشار محەمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی بجیل،ڕایگەیان کە دوو درۆنەکە لەلایەن فڕۆکەوە خراونەتەخوارە و ھیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

باس لەوەش دەکرێت کە درۆنەکەی ئاسمانی ھەریریش لەلایەن فڕۆکەوە خراوەتەخوارەوە.

لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، نزیکەی ھەزار درۆن و مووشەک ئاراستەی ھەرێمی کوردستان کراون و سەرەڕای ئاگربەستی نێوانیان، بەڵام تا ئێستاش ھێرشەکان بۆسەر ھەرێمی کوردستان بەشێوەی پچڕپچڕ درێژەی ھەیە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە