ڕەووف محەمەد ئالانی
(خەیاڵی منداڵان ئەو بناغەیەیە کە داهاتووی گەشی لەسەری بونیاد دەنرێت، ئەدەبی منداڵانیش ئەو کلیلەیە کە دەرگای هیوا و داهێنانیان بۆ دەکاتەوە – عەبدول تەواب یوسف).
لە کۆمەڵگەیەکدا کە سیستمی کارگێڕی و دارایی لە قەیراندا بێت، هیچ پلان و ستراتیژێک بەدی نەکرێت بۆ چارەسەر، بەبێ هیچ لێکدانەوە و ئەمسەر و ئەوسەرێک، ئەو سیستمە گیرۆدەی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بووە.
کاتێ مڕووی گەندەڵی لە شانەی هەنگ ئەدات بێگومان لە جیاتی شیرینی هەنگوین، تاڵی بێ بەرهەمی ئەچنینەوە.
لەکاتی داپۆشینی گەندەڵی و بەردەوام بوونی نادادی لە کایەکانی ژیاندا، جگە لە بینینی تاریکی، هیچ مەودایەک بەدی ناکرێت بۆ تروسکەی ئومێد و ئایندە.
لەسەر نەبوونی دیدگا و بیرۆکە و پلان بۆ پەروەردە، تا ناڕوونی لە فەلسەفەی پەروەردەیی بە هۆکاری نا ڕوونی فەلسەفەی حوکمڕانی و دەسەڵاتداری لە هەرێمی کوردستان، قەیرانی پەروەردەش سەری هەڵداوە و ساڵ لە دوای ساڵ، کەلێن و کەلەبەر و قەیرانەکانی ئەو سێکتەرە گەورەتر دەبن. ئێمە لەسەر ئەو بەشە گرنگەی ژیان کە پەروەردەیە، چەندین وتارمان نوسیوە و ئاماژەمان بە گرفتەکانی پەروەردە کردووە و ڕێگەچارەمان بۆ داناوە، بەڵام نە کەس کاری پێکردووە نە لایەنی پەیوەندیدار ئەیانخوێنێتەوە.
بۆیە لە وتاری ئەمجارەماندا ئاماژە و سەرنجەکانمان دەخەینە سەر بەشێکی گرنگ کە زیاتر وابەستەی پەروەردە یە ئەویش ئەدەبی منداڵانە، هەر بۆیە لای ئێمە گرنگ و جێی ئەوەیە هەڵوێستەی لەسەر بکرێت، کاتێ شیکاری بۆ ئەو پرسە دەکەیت، دەزانیت ئەویش چەندە وابەستە و گیرۆدەی چەقبەستن و دواکەوتن هاتووە، کە هۆکارەکەی ئەو شێوازە خراپ و وابەستەیەیە کە بەهۆکاری جیاواز ڕووبەڕووی بۆتەوە، گرنگترینیان گرنگی پێ نەدان و پەراوێزخستنە، وەک چۆن لە سێکتەرە سەرەکیەکەی پەروەردەدا کراوە.
پێمباشە هەموو هۆکارەکانی قەیرانی ئەدەبی منداڵان و گرنگی و بایاخی ئەو ئەدەبە و ڕێگاکانی چارەسەری قیرانەکان بەخاڵ دیاری بکەم لەبەر دوو هۆکار
یەکەم: کورتکردنەوەی بابەتەکە
دووەم: گەیاندنی پەیامەکە بە ئاسانی و ڕوونی
گرنگی ئەدەبی منداڵان لەم خاڵانەدا کورت دەکرێتەوە:
1-پەرەسەندنی خەیاڵ و داهاتوو، واتا پێدانی خەیاڵکردن
2-ئەدەبی منداڵ ڕێگە بە منداڵان دەدات بە شێوەی خۆیان مەبەستیانە جیھان دروست بکەن
3-باشترکردنی توانای خوێندنەوە و نووسین
4-گفتوگۆ و وتووێژ و چیرۆک وا دەکات چێژ بە منداڵ ببەخشێت
5-زاراوە و وشە نوێکان فێری منداڵ دەکات
6-پشتیوانی بە پەرەسەندنی ڕۆشنبیری و بیرکردنەوە دەدات لای منداڵ
7-منداڵ فێری پرسیارکردن و تێگەیشتن و چاکتر بیردکردنەوە دەبێت
8-گەشە پێدان و پەروەردەکردنی ئارەزووەکان لای منداڵ
9-هەنگاوەکانی دڵنیابوون و دڵسۆزی دیاری دەکات
10-چیرۆک دەبێتە هۆکاری کردار و هەستەکان یەک دەخات
11-منداڵ فێری گەیشتنی بە هەست و مافەکانی تر دەکات
12-ئاراستەکردن بۆ زانست و کەلتووری و ناساندنی کۆمەڵگە
13-ئەدەبی منداڵ کەلتور، ناساندن و ناسنامەی گەلی خۆی و کاری باشی ژینگەویستی و خزمەتگوزاری دەناسێنێت
14-قوڵکردنەوەی توانای کۆمەڵایەتی بوون، وتووێژ کردن باش دەکات
15-چیرۆک، هەڵسەنگاندن منداڵ فێری وتاردان و گوێگرتن دەکات
16-کەمکردنەوەی فشار و ئاستەنگی دەرونی
17-خوێندنی چیرۆک بۆ منداڵ، هەست کردن بە ئارامی و دڵنیایی درووست دەکات
18-پەروەردە کردنی خولیا و خۆ پەروەردە کردن
19-منداڵ لە چیرۆکەکاندا خۆی دەبینێت و خۆی دەناسێت
20-باشترکردنی توانای چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان
21-لە ڕووداوە ئەدەبییەکاندا توانای بریاردانی دروستی دەبێت
22-باشترکردنی پەیوەندی نێوان دایباب و منداڵ لەو چیرۆکانەی دەخوێندرێن، نزیکی و پەیوەندی نێوانیان پتەو و مکۆم دەکات
قەیرانی ئەدەبی منداڵان چەند هۆکارێکی سەرەکی ئەگرێتەوە لەوانە:
١-کەمی کتێب و بەرهەمی ئەدەبی تایبەت بە منداڵان.
٢-لاوازی چۆنیەتی و ناوەڕۆکی هەندێک لە بەرهەمە ئەدەبییەکان.
٣-دوورکەوتنەوەی منداڵان لە خوێندنەوەی کتێب.
٤-کاریگەریی زۆری بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن منداڵانەوە
٥-کەمی پشتگیریی خێزان بۆ خوێندنەوە
٦-نەبوونی بەرنامە و چالاکیی ئەدەبی بۆ منداڵان لە قوتابخانەکان
٧-کەمی گۆڤار و بڵاوکراوەی تایبەت بە منداڵان
٨-وەرنەگرتنی پێداویستی و ئارەزووە تەمەنییەکانی منداڵان لە نووسینەکاندا
٩-کەمی وێنەکێشان و دیزاینی سەرنجڕاکێش لە کتێبەکان و گۆڤارەکانی تایبەت بە منداڵان
١٠-نەبوونی هاندان بۆ نووسەران و بەرهەمهێنەرانی ئەدەبی منداڵان
چۆنێتی چارەسەرکردنی قەیرانی ئەدەبی منداڵان، بەم هەنگاوانە دەکرێت:
١-زیادکردنی بەرهەمی ئەدەبی جوان و گونجاو بۆ تەمەنی جیاوازی منداڵان
٢-هاندان و پاڵپشتی نووسەران و هونەرمەندانی بواری ئەدەبی منداڵ
٣-چاککردنی کوالێتی و ناوەڕۆکی کتێبەکان
٤-بڵاوکردنەوەی کەلتووری خوێندنەوە لەناو خێزان و قوتابخانەکاندا
٥-دابینکردنی کتێبخانەی تایبەت بە منداڵان
٦-ڕێکخستنی پێشبڕکێ، کۆڕ و چالاکیی ئەدەبی بۆ منداڵان
٧-سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیا بۆ پێشخستنی ئەدەبی منداڵان (کتێبی ئەلیکترۆنی، چیرۆکی دەنگی و بەرنامە فێرکارییەکان)
٨-گرنگیدان بە وێنەکێشان و دیزاینی سەرنجڕاکێشی گۆڤار و کتێبەکان
٩-وەرگرتنی بۆچوون و پێداویستیی منداڵان لە کاتی ئامادەکردنی بەرهەمەکاندا
١٠-زیادکردنی وەرگێڕانی بەرهەمە ئەدەبییە بەناوبانگەکانی جیهان بۆ زمانی کوردی
١١-پاڵپشتی دارایی و مەعنەوی لەلایەن دامەزراوە پەروەردەیی و ڕۆشنبیرییەکانەوە
١٢-تەرخانکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ خوێندنەوەی ئازاد لە قوتابخانەکان
