پێشەوا هەورامانی ڕایدەگەیەنێت کە مەسرور بارزانی ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن.
پێشەوا هەورامانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باس لەوە دەکات کە مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن و تێێدا دەڵێت؛ جارێک وتم جەنابی کاک مەسرور، فڵان بابەت ئەگەر چارەسەر بکرێت دەکرێ سودی هەبێت لە هەڵبژاردن، وتی تۆ بەجدیتە داوای چارەسەری شتێک دەکەی بە قاچاخ داخڵکراوە لە سنوورەکان، قەت شتی وا باس مەکەن کە ئەزانن لەگەڵ مەبادیئی ئێمە یەک ناگرێتەوە، هەتا ئەگەر هەزاران دەنگیشی پێ بەدەست هات، ئێمە بە ڕێگای ڕاست و خزمەت و پڕۆژە دەنگ کۆدەکەینەوە نەک شتی دیکە، ئەی چۆن جیاواز بین لە خەڵکی دیکە.
ڕاشیگەیاند، “کاک مەسرور لەنزیکەوە پیاوێکی زۆر ئارام و میهرەبانە، هەمیشە بە بەرپرسەکان دەڵێت ڕێزی خەڵک بگرن، لەگەڵ خەڵک باشبن، خەڵک نەبێت ئێوە کێن؟، لە ماوەی کابینەکەیدا بەبێ قسەو باس، ژمارەو داتا پێمان دەڵێن چی کردووەو چۆن ئەم هەرێمەی بردە قۆناغێکی دیکەو خەڵک لەهەموو شوێنێک ئەم شاهێدییە دەدەن”.
پێشەوا هەورامانی دەشڵێت؛ “کاک مەسرور حەزی بە ڕێککەوتن و دانوستانە دەرگای کراوەیە بۆ چارەسەرو ڕێکەوتن”.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ڕایگەیاندووە، “کورد گوتەنی هەزار قسە بەقوربانی کردارێک بن، کاک مەسرور خۆی پیاوێکی بێدەنگ و ئارامەو حەزی بە هەڵا نییە بۆ ئەوەی کردوویەتی و دەیکات وەک ئەرکی سەرشانی، بەڵام کردارەکانی دەنگ و سەدایان لەگوێی هەموو خەڵکی کوردستانە”.
