پارتی بێ یەکێتی ناتوانێت حکومەت پێکبێنێت

قوباد تاڵەبانی: پارتی بێ یەکێتی ناتوانێت حکومەت پێکبێنێت و ئێمەش ئامادەی ڕێککەوتنی ڕاستەقینەین

قوباد تاڵەبانی، لە لێدوانێکی گرنگدا سەبارەت بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و قۆناغی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ڕایگەیاند کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێگەیەکی یەکلاکەرەوەی هەیە و “هەمووان چاویان لە یەکێتییە بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتوو”.

قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە هاوکێشە سیاسییەکان وتی: “پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ یەکێتی ناتوانێت حکومەت پێکبێنێت”. جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکێتی ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ ئەنجامدانی “ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە” کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندا بێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد کە دۆستەکانیان لەسەر ئاستی جیاواز داوایان لێدەکەن هەنگاوی کردەیی بۆ پێکهێنانی حکومەت بنێن، و کاردەکەین لەو بوارەدا و ئێستاش هەنگاوەکانی یەک خستنەوەی پێشمەرگە زۆر باش بەڕێوەدەچێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، قوباد تاڵەبانی جەختی لە ستراتیژییەتی یەکێتی کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ڕایگەیاند: “لە بەسرەوە تا زاخۆ دەمانەوێت پەیوەندییەکی بەهێز دروست بکەین، چونکە پێمان وایە دەبێت ببین بە بەشێک لە بەغداد و بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵە بکەین”.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی و پڕۆسەی ئاشتی، قوباد تاڵەبانی گەشبیینی خۆی نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە “گەشبینن بە پڕۆسەی ئاشتی”. هەروەها لەبارەی شاری سلێمانییەوە وتی: “سلێمانی ئەمڕۆ جیاوازە لە ساڵانی ڕابردوو”، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکانی ئەو ناوچەیە.

ئەم لێدوانانەی قوباد تاڵەبانی لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی هەنگاوی نوێیە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە