کۆمپانیای “ڕیلمی” دەستی بە هەڵمەتێکی فراوانی ڕیکلامی کردووە بۆ مۆبایلە نوێیەکەی بە ناوی Realme P4R، کە پێشبینی دەکرێت ببێتە کێبڕکێکارێکی بەهێز بۆ مۆبایلە نوێیەکانی ئەندرۆید، بەتایبەت لە ڕووی نرخ و تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانەوە.
دیزاین و ڕوونما ئەم مۆبایلە بە دیزاینێکی پتەو دروست کراوە و بەپێی ستانداردی سەربازی MIL-STD-810H بەرگەی بەرکەوتن و لێدان دەگرێت. ڕوونمای ئامێرەکە لە جۆری IPS LCDـیە بە قەبارەی 6.8 ئینچ، کە خێرایی نوێبوونەوەی دەگاتە 144 هێرتز و ڕووناکییەکەی تا 1200 نیتس بەرز دەبێتەوە.
تایبەتمەندییە هونەرییەکان Realme P4R بە سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید 16 و ڕووکاری بەکارهێنەری Realme UI 7.0 کار دەکات. لە ڕووی ئەدای کارکردنەوە، مۆبایلەکە بە پرۆسێسەری Mediatek Dimensity 6300 و چارەسەرکەری گرافیکی Mali-G57 MC2 تەیار کراوە. هەروەها بە بیرگەی ناوەخی 128 یان 256 گێگابایت و ڕامی 4 یان 6 گێگابایت بەردەست دەبێت، لەگەڵ بوونی دەرچەی تایبەت بۆ زیادکردنی بیرگە (microSDXC).
کامێرا و پاتری لە ڕووی وێنەگرتنەوە، مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکی سەرەکیی 50 مێگاپێکسڵـە کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 1080p هەیە، هەروەها کامێرایەکی پێشەوەی 8 مێگاپێکسڵیشی هەیە. یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم مۆبایلە پاترییە زەبەلاحەکەیەتی کە توانای 8000 میلی ئەمپێرـی هەیە و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە هێزی 45 وات دەکات.
تایبەتمەندییەکانی دیکە ئەم مۆبایلە پشتگیری لە دوو سیمکارت، دەرچەی 3.5 ملم بۆ گوێگر (سماعات)، دەرچەی USB Type-C 2.0، پەنجەمۆر، و تەکنەلۆژیای NFC دەکات.
پێشبینی دەکرێت ئەم بەرهەمە نوێیەی ڕیلمی، بەهۆی تایبەتمەندییە تێرکەرەکان و پاترییە بەهێزەکەیەوە، پێشوازییەکی گەرمی لێ بکرێت لە بازاڕەکانی جیهاندا.
