سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، له‌ناو كۆمه‌ڵدا زۆرجار شه‌ڕه‌قسه و شتی نه‌فسی هه‌یه، با له‌جیاتی جه‌ده‌ل خه‌ریكی عه‌مه‌ل بین.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی لە دیداری (٢٥ ساڵ شانازی و هیوا)دا له سلێمانی ڕایگەیاند، ئه‌وانه‌ی هه‌ر خه‌ڵكیان فێری ره‌خنه‌گرتن و رق و بوغز كرد، دوایی خۆشیان به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌كه‌وه گیریان خوارد.
وتیشی، “له‌ناو كۆمه‌ڵدا زۆرجار شه‌ڕه‌قسه و شتی نه‌فسی هه‌یه، ئه‌وه به‌ره‌كه‌ت له ئیشدا لاده‌بات. با له‌جیاتی جه‌ده‌ل خه‌ریكی عه‌مه‌ل بین. ئەوەی بەناوی خوداوە كۆ ببێتەوە، بەندە ناتوانێ پەرتی بكات”.
ئاماژەی بەوەشدا، هه‌ڵبژاردن كراوه و ته‌زویر و فرت و فێڵ زۆر بووه، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئه‌كانی خۆماندا راستمان كردووه.
جەختیشی كردەوە، هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان فرت و فێڵ تێیدا زۆر زه‌ق بوو، ئه‌وكاته من رامگه‌یاند، كە ئه‌و 3 كورسییه هی ئێمه نین، ئێمه 7 كورسیمان هه‌بوو، بۆیه ڕه‌تكمان كرده‌وه، به‌ڵام نه‌مانوت دنیا كه ئێمه‌ی تیا نه‌بوو با كاول بێت.
ڕاشیگەیاند، له‌م ماوه‌ی پێشوودا خه‌ڵكێك هاتن بۆ لامان، دڵسۆزانه پێمان وتن “خۆ ئێمه له په‌رله‌ماندا نین، به‌ڵام فه‌رموون هه‌ردوو لایه‌ن كه ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن پێكه‌وه ته‌با بن و په‌رله‌مان و حكومه‌ت ته‌شكیل بكه‌نه‌وه”.
