وەرزی ڕاوەماسی دەستپێدەكاتەوە

 

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا وەرزی ڕاوەماسی دەستپێدەكاتەوە و بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوەماسی هەڵدەوەشێتەوە.

بێستون نەجمەدین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە 16ی حوزەیرانی 2026، بە فەرمی بڕیاری قەدەغەی سەر ڕاوەماسی لادەچێت، پرۆسەی ڕاوکردنەکە بۆ ماوەی سێ مانگی بەردەوام و تەنها بەپێی ڕێنماییە یاساییەکان دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی تایبەت بە شێوەیەکی بەردەوام سەردانی ڕووبار و بەنداوەکان دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سامانی ماسی و هیچ پلانێکیش بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنەکە لە ئارادا نییە.

بەڕێوەبەری سامانی ماسی هۆشداری دەدات، کە “ڕاوکردن دەبێت تەنها بە ڕێگای یاسایی بێت و بەکارهێنانی ژەهر، بۆمب، دەرمان و تۆڕی ورد بە تەواوی قەدەغەیە و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی بەرپرسیاریەتی یاسایی دەبنەوە”.

وتیشی، “بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە، مەزندە دەکرێت بەرهەمی ماسی گەشەیەکی گەورە بەخۆوە ببینێت و زیاتر لە 4 ملیۆن لەسەرەمێکوتە و ماسی لە ئاوەکانی هەرێمدا هەبێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە