ئەمریکا پاکێجێکی چەکی بە بەهای نزیکەی 2 ملیار دۆلار بە کوەیت دەفرۆشێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمی ڕەزامەندی خۆی لەسەر فرۆشتنی پاکێجێکی چەک و کەرەستەی سەربازی بە وڵاتی کوەیت دەربڕی، کە بەهای کۆی گشتی گرێبەستەکە دەگاتە 1.98 ملیار دۆلار.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم پاکێجە سەربازییە گرنگە، سیستمی پێشکەوتووی بەرگریی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (Drone) لەخۆ دەگرێت کە لەلایەن کۆمپانیای “ئاندوریل”ـەوە بەرهەم هێنراوە.
ئامانجی سەرەکی لەم گرێبەستە، بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی کوێتە لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا. جێگای ئاماژەیە، ئەمریکا کوەیت وەک هاوپەیمانێکی سەرەکیی خۆی لە دەرەوەی ناتۆ لە ناوچەی کەنداو سەیر دەکات و بەم هەنگاوەش دەیەوێت ئاستی ئاسایشی ئەو وڵاتە زیاتر پتەو بکات.
