كاتی بایكۆتی سەرتاسەری لە كەرتی تەندروستی ڕاگەیەنرا

پزیشکانی نیشتەجێی دێرین لە سەرتاسەری عێراق ڕایانگەیاندووە، کە ئەگەر داواکارییە یاسایی و دەستورییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، لە ڕۆژی دوو شەممە 8ـی ئەم مانگەوە دەست بە مانگرتن دەکەن.

پزیشکانی نیشتەجێی دێرین لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەداوە، کە چاودێری مانگرتنی هاوپیشەکانیان دەکەن و بەهۆی پشتگوێخستنی بەردەوامی داواکارییەکانیان، ناچارن هەڵوێستێکی ئەخلاقی و پیشەیی وەربگرن.

جەختیان کردووەتەوە، کە مافی پزیشک مافێکی پارێزراوە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن پەلە بکەن لە خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان.

هۆشدارییان داوە، کە ئەگەر داواکارییەکانیان پشتگوێ بخرێت، مانگرتنەکە فراوانتر دەبێت و هەمو چینەکانی پزیشکان دەگرێتەوە، بەتایبەت مافی پزیشکانی خولی 24 کاتژمێری کە بە پرسێکی بنەڕەتی وەسف دەکەن.

پزیشکان داوا لە هەموو پزیشکان دەکەن یەکدەنگ بن بۆ پاراستنی کەرامەتی پیشەکەیان.

ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە دامەزراوە تەندروستییەکانی عێراقدا هەبووە بۆ داواکردنی شایستە داراییەکان و باشترکردنی بارودۆخی پیشەیی و کارگێڕی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە