حكومەتی هەرێم بڕیارێكی دەربارەی فەرمانبەران دەركرد

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەران بەشێوەی (تەنسیب) بۆ فەرمانگەیەکی سەر بەو وەزارەتە کە پێویستیی زۆری بە هێزی کار هەیە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارتەكە، پێویستیان بە فەرمانبەرانی بەشەکانی (کارگێڕی، ژمێریاری، و خزمەتگوزاری) بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانی پیشەیی لە سلێمانی.

وەزارەتەکان لەکاتی هەبوونی داواکاری لە لایەن فەرمانبەرانەوە، ڕاستەوخۆ وەڵامی وەزارەتی کار دەدەنەوە و دواتر لیستەکە بۆ بڕیاری کۆتایی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.

سیستمی تەنسیب چییە؟ لەم شێوازەدا فەرمانبەر تەنها شوێنی دەوام و کارکردنی دەگۆڕێت، بەڵام میلاک، دۆسیەی فەرمی و مووچەکەی لەسەر فەرمانگەی بنەڕەتیی خۆی دەمێنێتەوە.

پێشتر فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاندبوو، کە تەنسیبکردنی فەرمانبەران لە ڕووی یاساییەوە هیچ کێشەیەکی نییە و ڕێگەپێدراوە.

ماوەی چەند ساڵێكە لەگەڵ ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، هاوكات گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەرانیش لەنێوان وەزارەتەكان ڕاگیراوە و تەنها ڕێگە بە تەنسیب دەدرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە