شارەزایەکی کەشناسی: وەرزی هاوین و گەرما کورتخایەن دەبێت

شارەزایەکی کەشناسی باس لەوە دەکات کە وەرزی هاوین و گەرما کورتخایان دەبێت، مژدەش دەداتە جوتیارەکان کە ئەمساڵ بارانبارین پێشکدەکەوێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزا لە بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: لە مانگی حەوت و هەشت بە تایبەت مانگی هەشت ئەگەرێکی بەهێزە لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیا جیا باران ببارێت.

دەشڵێت: لە 10 ڕۆژی کۆتاییی مانگی نۆ حاڵەتی ناسەقامگیریی باران بارینی وەرزی نوێی دابارینی 2026 لەسەر 2027 دەست پێدەکات.

بەپێی پێشبینی ئەو کەشناسە کوردە، لە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگی نۆ باران نەبارێ بە ئەگەرێکی بەهێزەوە لە پێنج ڕۆژی سەرەتای مانگی 10 دا یەکەم باران دەبارێت بە کوردی و بە کورتی وەرزی هاوین و گەرما کورت خایەن دەبێت و، فێنکی و سەرما و باران بارین زوو دەست پێدەکاتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە