وەزارەتی کارەبا کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی ڕاگەیاند و باسی لەوەشکرد، کە گرفتەکە تەکنیکیە و چەند گەڕەکێک بۆ ماوەیەکی کەم دووچاری بڕانی کارەبا بوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا، تیایدا هاتووە: هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەكنیكی و چاککردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەندێك گەڕەك و ناوچەكانی دەوروبەر بۆ ماوەیەكی كەم دووچاری بچڕانی كاتی كارەبا بووینەتەوە.
دەشڵێت: تیمەكانی وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی وێستگە غازییەكان لە هەوڵی چارەسەری كێشەكەدان بۆ ئەوەی كارەبا ئاسایی بێتەوە.
وەزارەتی كارەبا.
