پۆلیسی گەرمیان چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد

هێزەکانی تایبەتی پۆلیسی گەرمیان و بنکەی پۆلیسی قۆرەتوو توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە پێشتر چەندین کەیسی جیاوازیان هەبووە و لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون فەرمانی گرتنیان هەبووە.

سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: بەپێی زانیارییەکان، ناوبراوان بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی کەیسیان لەسەر تۆمارکراوە، هەروەها یەکێک لە دەستگیرکراوان کەیسێکی تریشی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان هەیە، هاوبەشی سەرەکی دەستگیر کراوی پێشوە کەپێکەوە کاری ڕاوکردن و مامەڵەیان کردوە بە ئاسک و بێچووە ئاسکەوە.

دەشڵێت: ئێستا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر لە پۆلیسی گەرمیان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیاندا بەردەوامە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە