کەشناسی: لە سنووری سلێمانی و ڕاپەڕین باران دەبارێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی شەودا بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، بۆ سبەینێ یەکشەممە لە سنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەری نمەباران هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی شەودا لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەگۆرێت بۆ پەڵە هەورو نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ جار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە