کەشناسێکی کورد هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە دەدات و باس لەوە دەکات کە مەترسی کەوتنەوەی ئاگر هەیە.
زەکەریا پاشایی، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: ڕۆژیی یەکشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەناوچەکانی هەولێر و شاخاوییەکان و سلێمانی باکووری گەرمیان هەڵەبجە بەشێکی کەرکوک ئەگەری هەوری چڕی ناوخۆیی بڕێک بارانی هەیە لەگەڵ هاتنی تەپوتۆزێکی کەم.
دەشڵێت: وەک دەزانن کاتی پێگەشتنی دەغڵ و دان دورینەوەیە بۆیە ئەگەری ئاگڕکەوتنەوەیی هەیە لە شاخاوییەکان هەورەبروسکەی دروست دەبێت و هەندێک کات بەر زەویی دەکەون، بەڵام مەرج نییە هەموو ناوچەشاخاوییەکان بگڕێتەوە.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بە پێنج پلە نزم دەبنەوە، لەشەویشدا سارد و فێنک دەبێت.
