وتەبێژی فەرماندەیی دەڤەری (یەك)ـی پێشمەرگە دەڵێت، تا مانگی نۆی ئەمساڵ پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تەواو دەبێت و دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لیوا هەڵگورد حیکمەت، وتەبێژی فەرماندەیی دەڤەری (یەك)ـی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەو پلانەی داڕێژراوە قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و نزیكین لەوەی بگەینە قۆناغی كۆتایی و تەواوی پلانی یەكخستنەوەكە بە ئەنجام بگات.
هەڵگورد حیکمەت باسی لەوەشکردووە: بە هاوكاری و پاڵپشتی و بەشداریی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانان، فەرماندەی دەڤەری یەك نزیكبووینەتەوە لە قۆناغی كۆتایی یەکخستنەوە و ئەو پێكهاتەیەی هاوپەیمانان نەخشەیان بۆ دانابوو، ئێستا جێبەجێ دەكرێت. هیچ هێزێك لە دەرەوەی چەتری فەرماندەیی دەڤەری یەك نەماوە.
لیوا هەڵگورد زیاتر وتی: “دوا وادەی یەکگرتنەوە چەند مانگێكی ماوە، بەڵام سوودمان لە كات بینیوە و قۆناغەكانمان خێرا كردووە. پێش كۆتاییهاتنی ڕێككەوتنەكە واتە مانگی نۆ یەكخستنەوە تەواو دەبێت. ئەگەر هیچ جۆرە پلانێكی دیكە نەیەتە پێش”.
