پۆلیسی گەرمیان ئەو کەسەی دەستگیرکرد، کەلە چەند ڕۆژی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر بێچووی ئاسکی ڕاوکردبوو دواتر هێزەکانی پۆلیس رزگاریان کردن، دەشڵێت، پێشتریش چەندین کەیسی جیاوازی هەبووە<
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بنکەی پۆلیسی قۆرەتوو تۆمەتبارێکی دەستگیر کردووە کە پێشتر چەندین کەیسی جیاوازی هەبووە و داواکراو بووە.
باسی لەوەشکردووە، ناوبراو بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی کەیسی لەسەر تۆمارکراوە، هەروەها کەیسێکی تریشی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان هەیە، بەهۆی ڕاوکردنو مامەڵەکردن بە ئاسک و بێچوە ئاسکەوە.
دەشڵێت: ئێستا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر لە پۆلیسی گەرمیان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی.
