عێراق دڵنیایی دەداتە هەرێم

وەزارەتی نەوتی عێراق: کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هان دەدرێن

 باسم محەمەد خەزەیەر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکیاندا لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم، دڵنیایی پێویستیان بەو کۆمپانیایانە داوە سەبارەت بە دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ کارکردنیان لە عێراقدا.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە هاندانی کۆمپانیاکان بووە بۆ ئەوەی دەستبەجێ دەست بە پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بکەنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر ئەو ئاستەنگ و ڕێگرییانەی کە ڕووبەڕووی کۆمپانیا نەوتییەکان دەبنەوە. لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕابسپێرێت بۆ دیراسەکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و گونجاو بۆیان، بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینەی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە