هۆشداری لە بەکارهێنانی زۆری گوێگر (سماعات): مەترسییەکانی لەدەستدانی بیستن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی
شارەزایانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی زۆری “گوێگر” (سماعات) و بەرزکردنەوەی دەنگ بۆ ماوەیەکی درێژ، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم خووە دەبێتە هۆی زیانی هەمیشەیی بۆ بیستن.
لەگەڵ ئەوەی بەکارهێنانی سماعات و مۆبایلە زیرەکەکان بۆ گوێگرتن لە مۆسیقا، پۆدکاست و ڤیدیۆ بووەتە بەشێکی سەرەکی ژیانی ڕۆژانەی ملیۆنان کەس، پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرکەوتنی بەردەوام بە دەنگی بەرز دەبێتە هۆی لاوازبوونی تدرێژی توانای بیستن و ئەگەری تووشبوون بە زەنگی گوێ (طنين الأذن).
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییانە، کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا هەندێک ئامرازیان لەناو ئامێرەکانیاندا جێگیر کردووە:
تایبەتمەندی “سلامة سماعات الرأس” (سەلامەتی گوێگر)یان هەیە، کە چاودێری ئاستی دەنگ دەکات و ئەگەر زیانبەخش بێت، ئاگاداری دەدات یان بە شێوەیەکی خۆکار دەنگەکە دادەبەزێنێت.
تایبەتمەندی “العافية السمعية” (تەندروستی بیستن)ی هەیە، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات چاودێری شێوازی گوێگرتنیان بکەن و کاتێک دەگەنە ئاستی دەنگی مەترسیدار، ئاگادارییان پێ دەدات.
مؤسساتە تەندروستییەکان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بنەمای “60-60” دەکەنەوە بۆ پاراستنی بیستن، کە بریتییە لە:
گوێگرتن بە 60%ی ئاستی دەنگ.
بۆ ماوەیەک کە لە 60 خولەک زیاتر نەبێت بە شێوەی بەردەوام.
هەروەها شارەزایان ئامۆژگاری دەدەن کە بەکارهێنانی ئەو سماعاتانەی “عەزلی دەنگ” (Noise Cancellation)یان هەیە، ڕۆڵێکی گەورەی دەبێت لە کەمکردنەوەی مەترسییەکان و پاراستنی تەندروستی بیستن بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
