پیلانە تاریکەکەی ئیبستین؛ بۆچی سێمی خۆی لە بانکێکی تەمبەستوو هەڵگرتبوو؟

دۆسیەیەکی پڕ لە گومان: چارەنووسی نادیاری “سێمی بەستووی” جێفری ئیبستین و پیلانە تاریکەکەی

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، جێفری ئیبستین، بازرگانی ناودار و تاوانباری سێکسی، بۆ چەندین ساڵ سێمی خۆی لە بانکێکی تەمبەستوو (Cryobank) هەڵگرتووە، بەڵام لە ئێستادا ئەو نموونەیە بێسەروشوێنە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ئەو دۆسیانەی کە ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” لێی کۆڵیوەتەوە، ئیبستین پێش ساڵی ٢٠١٢ نموونەی سێمی خۆی لە “بانکی کالیفۆرنیا بۆ بەستنی سێم” (California Cryobank) داناوە و لە ساڵی ٢٠١٦شدا گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە. سەرباری ئەوەی ئیبستین لە ساڵی ٢٠١٩دا لە زیندان بە شێوەیەکی گوماناوی کۆچی دوایی کرد، بەڵام لە گرێبەستەکەیدا داوای کردبوو کە پاش مردنی سێمەکەی تێکنەدرێت، بەڵکو دەبێت ڕادەستی میراتگر یان نوێنەری یاسایی بکرێت.

کۆمپانیاکان و سندووقی ئیبستین وەڵام نادەنەوە کۆمپانیای “CooperCompanies” کە خاوەنی بانکی کالیفۆرنیایە، ڕەتیکردووەتەوە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو بابەتە بدات و تەنها ئەوەندەی وتووە کە “لە ئێستادا هیچ نموونەیەکی پەیوەست بە جێفری ئیبستین هەڵناگرن”. هاوکات ئەو سندووقە ئیتمادەی (Trust) کە ئیبستین سامانی خۆی بۆ بەجێهێشتووە، هیچ ئاماژەیەکی بە بوونی سێمی بەستوو یان ڕێنمایی تایبەت بەو بابەتە تێدا نییە.

پیلانە “تاریکەکەی” ئیبستین چی بووە؟ ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوە کردووە کە هۆکاری ئەم کارەی ئیبستین تەنها پرسێکی ئاسایی نەبووە، بەڵکو پەیوەندی بە هۆگرییە نەخۆشییەکانی ئیبستینەوە بە “زانستی باشترکردنی نەژاد” (Eugenics) هەبووە.

  • ئیبستین بە نیاز بووە بەشێوەیەکی بەرفراوان جینات و حمزی ناوەکی خۆی لە ڕێگەی پیتاندنی دەستکردی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە کێڵگەکەی خۆی لە ویلایەتی نیومەکسیکۆ بڵاو بکاتەوە.

  • ئەم بیرۆکەیە بە تێکەڵەیەک لە بیروباوەڕی نەژادپەرستی و حەزی کۆنترۆڵکردنی وەرەسەی مرۆڤ وەسف کراوە.

شارەزایانی یاسایی پێیانوایە هەر کێشەیەکی یاسایی لەسەر ئەم بابەتە لە داهاتوودا بەپێی یاساکانی “دوورگەکانی ڤێرجینی ئەمریکی” یەکلا دەکرێتەوە، کە ئەو شوێنەیە ئیبستین دوورگە بەناوبانگەکەی “لیتڵ سانت جەیمس”ی تێدا بووە. بەمەش دۆسیەی سێمی ئیبستین دەبێتە یەکێکی دیکە لە نهێنییە پڕ لە گومانەکانی ژیانی ئەم تاوانبارە کە ڕەنگە هەرگیز بەتەواوی ئاشکرا نەبێت.

سەرچاوە: futurism

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە