ڕابەری ئێران، موجتەبا خامنەیی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بوونی ئیرانێکی سەربەخۆ و پێشکەوتوو قبووڵ ناکات.
بەپێی ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی ئێران “ئیرنا” موجتەبا خامنەیی لە ٣٧مین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕوحوڵڵا خومەینی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەمریکا و ئیسرائیل دوو ئەوەی ڕووبەڕووی شسکت بوونەتەوە، ئێستا پەنایان بردووەتە بەر “شەڕێکی تێکەڵاو”.
ڕابەری ئێران ڕاشیگەیاندووە: “ئەو ڕژێمە سەرکوتکەرەی کە ھەشتا ساڵ لەمەوبەر وەك قەوارەیەك بەناوی ئیسرائیل دامەزرا، بوونی ئێرانێکی سەربەخۆ و پێشکەوتوو قبوڵ ناکات و دوودڵ نییە لە گرتنەبەری ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ ڕێگرتن لە پێشکەوتنی ئێران”.
ھەروەھا موجتەبا خامنەیی لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتە لەسەر گرنگی پاراستنی یەکێتیی نیشتمانی و بەھێزکردنی متمانە لەنێوان ھاووڵاتییان و دامەزراوە حوکمڕانی ئێراندا.
