یەکەم کاروانی حاجییان لە ڕێی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان و لە ڕۆژانی داهاتوودا حاجییەکانی دیکەش دەگەڕێنەوە.
بەرەبەیانی سبەینی پێنجشەممە، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە شاری مەدینەوە گەیشتەوە شاری هەولێر.
بە پێی لێدوانێکی کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، هەر ئەمڕۆ لە رێگەی حەوت فڕۆکەوە، زیاتر لە هەزار حاجی بگەڕێنەوە کە دابەشبوون بەسەر چوار فڕۆکە بۆ حاجیانی هەولێر، دوو فڕۆکە هی حاجیانی دهۆکن فڕۆکەیەکیش حاجیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی تێدایە دەگەڕینەوە.
سەبارەت بە حاجیانی پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دیکەش، کاروان ستوونی ڕایگەیاند؛ بەپێی خشتەیەکی راگەیەندراو، لە رۆژانی دواتردا ئەوانیش دەگەڕێنەوە.


