سەعدی پیرە: ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت دەنگ و کورسی یەکێتی زیاد دەکات

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پارتی بە دوای ژمارەوەیە، لەم ژمارەی ئێستای باشتر ناهێنێت و دەشڵێت: ئەوەی بیەوێت قۆڵی یەکێتی بادات، لە هەموو شوێنێک تێدەکەوێت.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، یەکێتی لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ناترسێت، هەروەها بەراورد بە کۆتا هەڵبژاردن، بارودۆخی سیاسیی یەکێتی ئێستا زۆر باشترە.

دەشڵێت:ئەگەر سبەینێ هەڵبژاردن بکرێت، بە دڵنیاییەوە یەکێتی دەنگ و کورسییەکانی زیاد دەکات.

وتیشی، ئەگەر پارتی بە دوای ژمارەوەیە، لەم ژمارەی ئێستای باشتر ناهێنێت، ئەگەر بەنیازی ڕێککەوتنن، وەرن ئێستا لەگەڵمان ڕێکبکەون، ئەگەر بەنیازی ڕێککەوتن نین و دەتانەوێت قۆڵی یەکێتی بادەن، هەڵەن.

جەختیشی كردەوە، ئەوەی بیەوێت قۆڵی یەکێتی بادات، لە هەموو شوێنێک تێدەکەوێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە