بەرگری شارستانی سلێمانی: بەهۆی ئاگری دوکانی غازەکەوە چوار کارمەندمان بریندار بوون

بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری دوکانی غازەکەی کارێزەوشک لە سلێمانی، چوار کارمەندمان بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی ىڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی توانییان ئاگرێکی مەترسیدار لە گەڕەکی کارێزەوشک کۆنتڕۆڵ بکەن کە لە گەراجی ماڵێکدا کەوتبووەوە و زیاتر لە 200 بتڵی غازی تیایدا کۆگاکرابوو.

باسی لەوەشکردووە: دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێ تیمەکانی هەردوو بنکەی (هەڵمەت و پیرەمێرد) گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەداخەوە لە کاتی کارکردن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەهۆی پڕیشکی شۆڕتی کارەباوە ئاگرەکە جارێکی دیکە گڵپەی کردووەتەوە، بەو هۆیەشەوە چوار کارمەندی بەرگری شارستانی بریندار بوون و زیان بە دەموچاویان گەیشتووە.

ئەوەشی وتووە: لە ئێستادا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کراوە و بریندارەکان چارەسەری پێویست وەردەگرن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە